Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:00

بوومەلەرزەیەک دەریای ئیجەی هەژاند

کوردستان TV
100%


بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4،1 پلە لەسەر پێوەری رێختەر، کەناراوەکانی دەریای ئیجەی هەژاند.

بەپێی ماڵپەڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD)، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 2:26ی به‌ره‌به‌یانیی ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌، بەگوڕی 4،1 پلە کەناراوەکانی باشووری خۆرهەڵاتی دوورگەی جیریت-ی هەژاندووە.

بوومەلەرزەکە کە چەقەکەی لە دووری 79 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی مارماریس سەربە پارێزگای موغڵا بووە لە قوڵایی 4،95 کیلۆمەتری دەریادا روویداوە.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.