Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:16

ژووری ھاوبەشی ئۆپه‌راسیۆنی عێراق: پێویستە تا کۆتایی ئەم مانگە پەکەکە شنگال چۆڵ بکات

کوردستان TV
100%

 نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ژووری ھاوبەشی ئۆپه‌راسیۆنی عێراق  رایده‌گه‌ێنێت، ژووری ھاوبەشی ئۆپه‌راسیۆنی عێراق تا کۆتاییی ئەم مانگە دواین مۆڵەتی داوە بە پەکەکە شنگال چۆڵ بکات و رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا جێبەجێ بکرێت، بەڵام حەشدی شەعبی پشتگیری لە پەکەکە دەکات، ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی پەکەکە لە شنگال بمینێت، بەڵام حکومەت سوورە لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ژووری ھاوبەشی ئۆپه‌راسیۆنی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: ژووری ھاوبەشی ئۆپه‌راسیۆنی عێراق بڕیاری داوە کە پێویستە تا کۆتاییی ئەم مانگە پەکەکە شنگال چۆڵ بکات و دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی شنگالەوە بکرێت، چونکە ماوەیەکی زۆرە رێککەوتن کراوە و تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

ده‌شڵێت: چەندین ھێز لە شنگال ھەن و تا ئێستا ھیچیان لە شنگال دەرنەچوون و لەوێ ماون و ھۆکاری دەرنەچوونی پەکەکە و ھێزەکانی دیکەش ئەوەیە کە حەشدی شەعبی نایەوێت سوپای عێراق بە ئاسانی کۆنترۆڵی دۆخەکە بکات و پشتگیری لە پەکەکە دەکات.

نوێنه‌ری هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: رەنگە ئەگەر ھێزە عێراقییەکان راستەوخۆ بێن بۆ شنگال، شەڕ دروست بێت، بۆیە ئێستا ھەوڵ دەدرێت و مۆڵەت دراوە بە پەکەکە و ھێزەکانی دی تا کۆتاییی مانگ لە شنگال بکشێنەوە، بۆیە دواوادە بۆ دەرچوونی ئەو ھێزانە 1ی مانگى4ى ئەمساڵە.

راشیده‌گه‌ێنێت: کێشە ئەوەیە کە پەکەکە بەشێکە لە حەشدی شەعبی و ئەگەر جلی خۆیشیان لەبەر نەکەن، جلی حەشدی شەعبی دەپۆشن، بۆیە ئەمە بووەتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی پەکەکە لە شنگال بمینێت، بەڵام حکومەت سوورە لەسەر ئەوەی پەکەکە لە شنگال نەمینێت و ھێزە عێراقییەکان شوێنی ئەوان بگرنەوە و ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی شنگالەوە جێبەجێ بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.