Erbil 31°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:19

کەشتییە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس کەوتەوەسەر رێڕەوی خۆی

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای "ئێنچ کیپ" بۆ خزمەتگوزاری بار لەسەر هەژماری خۆی لە "تویتەر" رایگەیاند، کەشتی بارهەڵگری زەبەلاح "ئێڤەرگیڤن" کە لە نۆکەندی سوێس چەقی بەستبوو ئەمڕۆ دووشەممە سەر ئاو خراویەوە و راست کرایەوە.
پێگەی "VesselFinder" بۆ چاودێری جموجووڵی کەشتییە جیهانییەکان رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار کەشتی "ئێڤەرگیڤن" لە دوای چەقبەستنی لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە جارێکی دیکە راستبوویەوە و 10 کەشتی راکێشان بەشداری لە پرۆسەکە کرد.
لای خۆیەوە، ئاژانسی "رۆیتەرز" رایگەیاند، لە ئێستادا کەشتییەکە پشکنینی سەرەتایی بۆ دەگرێت بەر لەوە دەست بکات دەریاوانی.
ئاژانسی "بلۆمبێرگ" ئاماژەی پێدا، سەرباری سەرئاوکەوتنی کەشتییەکە بەڵام دیار نییە کەی ئەو نۆکەندە بە رووی کەشتییەکانی دیکە دەکرێتەوە و زیاتر لە 450 کەشتی چاوەڕوانی کردنەوەی نۆکەندەکەن.
جێی ئاماژەیە داخرانی نۆکەندی سوێس رۆژانە زیانی نزیکەی 10 ملیار دۆلاری بۆ بازرگانیی جیھانی ھەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.