د. رەهێڵ فەرەیدوون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان باس لەهۆکاری بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دهكات و رایدهگهیهنێت، ئەگەر بارودۆخەکە وەک ئێستا بەردەوام بێت ناچاردەبن جارێكی تر کەرەنتینەی نیمچەیی رابگهیهننهوه.
رههێڵ فهرهیدوون، به دهنگی ئهمریكای راگهیاندووه: ئێمە پێشتریش هەر لەسەرەتای مانگی یەکەوە باسمان لەوە دەکرد لەسەرووبەندی ناوەڕاستی مانگی سێ بەدواوە هەڵکشانێکی بەرچاو لە رێژەی تووشبووان و بەتایبەتی بە کۆرۆنا گۆڕاوەکە دێتەپێش واتە چاوەڕوانکراو بوو، ئێمە نزیکی پێش مانگی سێ-شەوە بەبەردەوامی ئەوکات لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دوو هەفتە جارێک دادەنیشت تا وایلێدەهات ئێستاش زووتریش دادەنیشێت، پێشنیازی ئەوەمانکرد بەدەر لەخۆپارێزی بۆ بەرگرتن لەبڵاوبوونەوە پێویستە بەر لەسەرچاوەکە بگیرێت هەوڵبدرێت سەرچاوەی بڵاوبوونەوەکە تا چ رێژەیەک بتوانرێت رێی لێبگیرێت.
دهشڵێت:ئێمە پێمانوابوو سەرچاوەکە (سەرچاوەی بڵاوبونەوەی جارێکی تری کۆرۆنا) لەهاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوەیە دێت بۆیە هەرزوو کۆمەڵێک پێشنیاز و ئەگەرمان خستە بەردەم لیژنەی باڵا هەم لە وەزارەتی ناوخۆ و لە پارێزگارەکان لە بەڕێوەبەری ئیدارە سەربەخۆکان، ئەمانە هەمووی ئێمە باسمان دەکرد کەپێویست دەکات رێی لێبگرین، بەڵام سەرەتا بەهۆی ئەو کێشە ئابووریانەی لە کوردستان و گەشتیاری بەڕاستی نەچوونە ژێرباری ئەمە هۆکارێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکان، هۆکارێکی دیکەش ئەوەبوو بەربەردەوامی بینیمان هاوڵاتیان زۆر کەمتەرخەمن یاخود تاڕادەیەکی زۆر پێیان وایە ئەم کۆرۆنایە تەواو بووە و ئەوەشی کەهەیە مەترسیدار نییە و بەس قسەیە و هەرلایەک بەشێوازێک بۆیە بەڕاستی ئەمەش وایکرد لەگەڵ سەرچاوەکەدا زۆر خێرا ژمارەکان رۆژ بەڕۆژ زیادبکات.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیدهگهێنێت: تەنانەت ئێمە پێش نەورۆزیش باسمان لەوەکرد لەسەرەتای مانگی سێ هەرچونێک کراوە با گەشتیاری و ئەوانە نەبێت، بەڵام بەداخەوە چ رێکارەکانی خۆپارێزی نەک تاڕادەیەکی کەم جێبەجێکرا بەڵکو لەپشووەکانی نەورۆزدا بەهیچ شێوازێک رێکارە تەندروستییەکان جێبەجێ نەدەکرا، راستە لەدەشت و دەر و لە هەوای کراوەدا بوون بەڵام قەرەباڵغییەکان بۆخۆی کاریگەریەکی سەرەکیان هەبوو.
د. رەهێڵ فەرەیدوون دەشڵێت: ئەوەی لەسەر وەزارەتی تەندروستیە ئێمە پێشنیاز دەکەین، پێشنیازەکانمان لەسەر بنەمای دووشتە یەکێکیان ئەو ئامارانەیە کەبەبەردەوام دەیان بینین و رۆژانە زیاد دەکرێن، دووەمش مەنتیق و بنەما زانستیەکەیە وامان لێدەکات بڵێین بارودۆخەکە بەرەو لایەنێکی خراپتر دەڕوات، بەڵام وەک باسمکرد ئێمە نیین بڕیاردەدەین بۆنموونە ئێستا ئەو حاڵەتەی کە هەیە دەوام کردنە، زانکۆ و پەیمانگاکان دەوام دەکەن کەرتی پەروەردە قۆناغەکانی 1-11 دەوام ناکەن، قۆناغی 12 دەوام دەکات، ناوبازاڕ و شوێنەگشتیەکان هەیە من بۆخۆم ئێستا لەشاری هەولێرم قەرەباڵغییەکان هەر قەرباڵغی پێش کۆرۆنایە ئەمانە هەمووی بۆخۆی کاران.
ههروهها ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: ئێستاش ئەوەی کە کراوە چ وەزارەتی خوێندنی باڵا لەلایەن لیژنەی باڵاوە دەسەڵاتیان دراوەتێ کە ئەم ماوەیە بەپێی پێویستی خۆیان بڕیار بدەن، من ناڵێم بێ بەرنامەییە بەڵام بوهتەهۆی ئەوەی بەچەند شێوازێک مامەڵە بکرێت ئەمە بۆخۆی مەترسیدارە بەرەو ئەوەمان دەبات رێژەکان زیاتربن لە توشبوون، لەمردووان هەروەها ناچارمان دەکات ئێمە ئەگەر کەرەنتیەی نیمچەیی رابگەیەنین ئەوەش بەستراوەتەوە بەوەی ئەو خاڵانەی پێشووتر تاچەند ئێمە کەمتەرخەم بین زووتر دێت.
سەبارەت بە ئەگەری راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، د. رەهێڵ فەرەیدوون رایگەیاند: مەرج نییە کەرەنتینەی تەواوەتی بێت لەم قۆناغەدا، بەڵام ئەگەر بارودۆخەکە وەک ئێستا بەردەوام بێت من دڵنیام کە ناچاردەبین کەرەنتینەی نیمچەیی جارێکی تر بڕیاری لێدەدرێتەوە ئەگەر ئامارەکان و رەوشەکان بەمشێوازە رۆژبەڕۆژ بەرەو هەڵکشانی بەردەوام بڕوات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.