Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:24

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی کرێکارێکی سلێمانی پێکدەهێنێت

کوردستان TV
100%


 
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە (28/3/2021) لە شاری سلێمانی لە روداوێکدا کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە شەقامی (100) مەتری سلێمانی گیانی لەدەستدا، بە فەرمانی کوێستان محەمەد وەزیری کار لێژنەیەک پێکهێنرابۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روداوەکە و ئاشکراکردنی دەرەنجامەکانی.

راشیده‌گه‌یه‌نن، کرێکارەکە خەڵکی قەزای دوکانە و ناوی (ئارام سالار)ـە و ماوەی مانگێک دەبێت لەگەڵ کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کاری کردوە، کە کاری بڕین و تێکەڵەڕێژکردن و پڕکردنەوەی شەقامی (100) مەتریی سلێمانی دەکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.