دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده و بڕگه‌كانی بوودجه كه بڕیاربوو كاتژمێر 3 به‌ڕێوه‌بچێت بۆ كاتژمێر 7ی ئێواره دواخرا.
شایانی باسه رۆژی ھه‌ینی، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021ی بۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه دواخست، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی ده‌رفه‌تدان به‌لیژنه‌ی دارایی و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و بڕگه و ماددانه‌ی ناكۆكیان له‌سه‌ره.
بڕیاربوو رۆژی شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ئه‌نجام بدرێت،به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه بۆ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه دواخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.