به تۆمه‌تی سیخوڕیكردن بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی له شوباتی 2020 ژنێكی ته‌مه‌ن 63 ساڵ له هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئێف بی ئای ئه‌مریكاوه دستگیركرا و دادگا بڕیاری زیندانیكردنی هه‌یشه‌یی بۆ ده‌ركرد.
سیخوڕه‌كه ناوی مریه‌م ته‌ها تۆمسنه ، كه بۆ ماوه‌ی 14 ساڵ وه‌ك وه‌رگێڕ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان كاری كردووه ، به‌ڵام به تۆمه‌تی پێدانی زانیاری به حیزبوڵڵای لوبنانی، سزای زیندانی هه‌میشه‌یی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا .
مریه‌م دوای ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت ،كه بۆردومانی كه‌تائیبی حیزبوڵڵای عێراقی له ساڵی ده‌كرێت 2020،كه له كاتی پشكنینی ژووره‌كه‌ی چه‌ندین نووسراوی عه‌ره‌بی ده‌دۆزرێنه‌وه كه ره‌وانه‌ی حیزبوڵڵای كردوون .
به‌پێی وته‌كانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، مریه‌م زانیاری له‌باره‌ی 10 ئه‌فسه‌ری ئه‌مریكا و 20بنكه و تاكتیك و جموجۆڵیان به كه‌سێكی لوبنانی داوه كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه‌دا هه‌بووه.
به گوێره‌ی هه‌مان ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه وه‌زارتی دادی ئه‌مریكا باسی لێوه‌ده‌كات،كه‌سه لوبنانییه‌كه له‌سه‌ر داوای حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، داوای له مریه‌م كردووه زانیاری له‌سه‌ر كوشتنی قاسم سوله‌یمانی یان پێ بدات.
دوای داننان به تاوانه‌كه‌ی مریه‌م به تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتیمانی دادگایی كرا و زیندانی هه‌میشه‌یی بۆ بڕایه‌وه ،بڕیاره له حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بڕیاڕه‌كه بچێته بواری جێبه‌جیكردنه‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.