وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق دوێنی رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌ین ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له چه‌ند رۆژی داهاتودا بۆ سه‌رووی شه‌ش هه‌زار تووشبوو له رۆژێكدا به‌رزببێته‌وه، بڕیاردانیش له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ په‌یوه‌سته به راسپارده‌كانیان له‌باره‌ی ژماره‌ی تووشبوانه‌وه.
ره‌بی فه‌لاح ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندنی پزیشكی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه له‌و باره‌یه‌وه گوتی، پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا زیاتر بێت له‌و ژمارانه‌ی ئێستا بڵاوده‌كرێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی نه‌بن، سه‌رباری دۆخی ته‌ندروستیش، به‌رده‌وام هۆشداری ده‌ده‌ن، سیسته‌می ته‌ندروستی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌ره‌و داڕوخان ده‌چێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له پزیشك و كارمه‌ندان تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون.
ره‌بی فه‌لاح ئاماژه‌ی به‌وشدا، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی رێژه‌یی یاخوود ته‌واوه‌تی، پشت به ئاماره‌كانی تووشبون ده‌به‌ستێت و له ده‌سه‌ڵاتی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاسپارده‌كان به‌پێی بارودۆخه‌كه ده‌خاته‌ڕوو و به‌پێی ئه‌و راسپاردانه‌ش بڕیاری ورد ده‌درێت.
هاوكات جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ته‌نها رێگا چاره‌سه‌ر له ئێستادا بۆ رێگریكردن له‌زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاماره‌كانی رۆژانه، پابه‌ندبوونی هاووڵاتیانه به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزیه‌وه.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 20 تووشبوی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و پێنج هه‌زار و 62 تووشبوی دیكه‌ش تۆماركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.