له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رز كراوه‌ته‌وه و ده‌بێت ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له یاساكه كراون ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی پێده‌چێت ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسۆنه‌كان و سه‌رۆكی كوتله‌كانی كۆببێته‌وه.
راشیگه‌یاند: من پێم وانیه ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێـت و ره‌نگه بۆ یه‌ك دوو رۆژی دیكه دوا بخرێت.
گوتیشی: نێوماڵی شیعی له‌وانه‌ش كوتله‌ی فه‌تح و ده‌وله‌ی قانون له‌باره‌ی بودجه یه‌كده‌نگ نین و هه‌ندێك داواكاریان هه‌یه كه له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندا نیه، ئه‌وه‌ش بیانوویه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌به‌سترێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه پرسی په‌سه‌ند كردنی بودجه به سیاسی كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.