له گه‌ڕی دووه‌می پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی لاتڤیای كرد.
ئه‌م یارییه له‌میانی گڕوپی حه‌وته‌می پاڵاوتنه‌كان بوو كه خانمه ناوبژیوانی فه‌ڕه‌نسی ستێفانی فراپارت به‌ڕێوه‌ی برد، له‌ئه‌نجامدا هۆڵه‌ندا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر سهركهونتنی به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی 32 دا، یاریزان ستێڤن بێرگویس گۆڵێكی بۆ هۆڵه‌ندا به لێدانێكی به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی 69 دا، یاریزان لوك دی یۆنگ سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وه‌رگرت و تیپی میوانداری به لێدانی سه‌ر كرده خاوه‌نی گۆڵی دووه‌م.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هۆڵه‌ندا یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵی له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال مسۆگه‌ركردو له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپی حه‌وته‌م دێت، لاتڤیاش دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.