به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایدهگهێنێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت.
هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 28 ى 3 ى 2021 ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 15 پله و دهۆک 14 پله ، کەرکوک 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌سبه‌ی دووشه‌ممه لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە ی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 16 پلە، دهۆک 15 پله، کەرکوکیش 19 پله‌ی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.