سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی ره‌بعه‌ڵڵا زۆر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره كراوه .
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێم بی سی میسر گوتی: نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ره‌بعه‌ڵڵا زۆر له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره كراوه‌و هه‌وڵێك بووه بۆ شێواندنی دۆخه‌كه له‌عێراق.
رۆژی پێنجشه‌ممه گرووپێك كه خۆی به ره‌بعه‌ڵڵا ناساندبوو، نماشێكی چه‌كداری له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامداو له میانیدا داوای كرد، به‌زووترین كات بوودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند بكرێت و نرخی دۆلار داببه‌زێندرێت .
دوای ئه‌نجامدانی نمایشه چهكدارییهكهش هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی توندیان له به‌غدای پایته‌خت گرته‌به‌ر و له ئێستاشدا هێزێكی زۆری دژه تیرۆر له‌شه‌قامه‌كانی به‌غدا بڵاوه‌یان پێكراوه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.