Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:36

پۆلیسی گەرمیان: گەنجێک خوشکەکەی خۆی کوشت و هەڵهات

کوردستان TV
#7
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی چەوری سەر بە ناحییەی نەوجول / قەزای کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی بە فیشەک کوشت و هەڵهات.

له‌ ڕاگەیاندراوێكی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووه‌ ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەگوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجول / قەزای کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی بەناوی (ه . م . ک ) لەدایکبووی 1996  کە دایکی دوو منداڵە بەفیشەک دەکوژێت و تۆمه‌تبار هەڵدێت،

پۆلیسی گه‌رمیان دەڵێت لە ئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوەو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووەو گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ کردووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.