نووسینگه‌ی سهرۆكوهیزرانی به‌ریتانیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد بوریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا و جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه و تییدا تاوتوێی پرسی ئه‌تۆمی ئێران و چین و چه‌ند پرسێكی نێوده‌وڵه‌تییان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا هه‌ردوولا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و بوریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌یزرانی بریتانیا هاوده‌نگ بوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئێران له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پابه‌ندی سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی ناو رێككه‌وتنه‌كه بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه یۆ ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران رازی بووه، به‌ڵام ئه‌م پرسه به هۆی پێشمه‌رجه‌كانی ئێران بۆ هه‌ڵگرتنی سه‌رجه‌م سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به ههڵپهساری ماوه‌ته‌وه و به بۆمبه‌ست گه‌یشتووه.
لای خۆشیه‌وه ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له پێشنیارێكی یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ دانووستان له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی كردوه، به‌ڵام ئێران ئه‌م پێشنیازه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
كۆماری ئیسلامی ئێران داوا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا پێشوه‌خته سه‌رجه‌م سزاكانی سه‌ر ئێران لا بدات و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت و په‌ره‌پێدانی موشه‌كی و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی یۆرانیۆمی پیتندراوی وڵاته‌كه‌ی رابگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.