سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند: عێراق پێویستی به هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی نییه، به‌ڵكو پێویستی به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه.
مسته‌فا كازمی، له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه‌ناڵه عێراقییه‌كان له‌باره‌ی چاره‌نووسی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌ی گوتی: ئێمه پێویستمان به پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام پێویستمان به هێزی شه‌ڕكه‌ر له عێراق نییه، سوپای عێراق و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئێمه هێزی ئه‌مه‌ریكی شه‌ڕكه‌رمان ناوێت.
گوتیشی: ئێمه پێویستمان به پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تییه، به‌ڵام پێویستمان به هێزی شه‌ڕكه‌ر له عێراق نییه، سوپای عێراق و ته‌واوی هێزه‌كانی دیكه ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و هه‌ر جموجۆڵێكی تیرۆرستی، نامانه‌وێت له ناو خاكی عێراقدا سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی شه‌ڕمان بۆ بكات، به‌ڵكو پێویستمان به هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی و پشتیوانی ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.