لە ئاکامی بەریەککەوتنی دوو شەمەندەفەر لە میسر لووتکەی سێقۆڵی نێوان عێراق-ئوردن-میسر دواخرا.
لووتکەی سێقۆڵی نێوان عێراق-ئوردن-میسر دواخرا كه لوتكه‌یه‌كی ئابووری سیاسی بوو له نێوان ئه‌م سێ وڵاته بڕیار بوو ئه‌مڕۆ له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت ، بەھۆی کەوتنەوەی ژمارەیەکی زۆری قوربانی لە ئاکامی بەریەککەوتنی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوھاج باشووری میسر، بۆ كاتێكی تر دواخرا.
له ساڵی ڕابردوو ئه‌م سێ وڵاته له میسر و ئوردن دووجار كۆبوونه‌ته‌وه و باسیان له بابه‌تی په‌یوه‌نیدار به ئابووری و سیاسی كردووه به تایبه‌ت ڕاكێشانی بۆری نه‌وت له عێراقه‌وه بۆ ئوردن و دواتر میسر و بابه‌تی كڕینی كاره‌با له‌لایه‌ن عێراق، له وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه بەھۆی کەوتنەوەی ژمارەیەکی زۆری قوربانی لە ئاکامی بەریەککەوتنی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوھاج باشووری میسر.
مسته‌فا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاندووە بەھۆی ئەم رووداوەوە لووتکەی سێقۆڵی نێوان عێراق-ئوردن-میسر بۆ داھاتووێکی نزیک دواخراوە کە بڕیاربوو بەیانی رۆژی شەممە لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.