ئه‌مڕۆ شه‌ممه كه ھاوكاته له‌گه‌ڵ رۆژی جیھانی شانۆ، ھونه‌رمه‌ندێكی شانۆكاری شاری كه‌ركووك له‌نێو زبڵدانی گه‌ڕه‌كی شۆرجه شانۆیی شاره‌كه‌م-ی نمایش كرد.
ده‌قی شانۆگه‌ریه‌كه باسی له كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م ھونه‌رمه‌ندانی شاری كه‌ركووك به‌تایبه‌ت شانۆكاران ده‌كات و كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بوونی زبڵ و خۆڵ و خاشاكیشی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ده‌قی شانۆكه ھه‌ڵبژارد و له‌نێو یه‌كێك له زبڵدانه‌كانی شاره‌كه نمایشكرا.
ھونه‌رمه‌ند زانیار جومعه له‌سه‌ر نمایشی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی گوتی: ئیداره‌ی ئه‌م شاره ھیچ كات گرنگییان به‌ھونه‌ری شانۆ نه‌داوه و به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بووه، ھه‌ربۆیه ھیچ ھۆڵێكی شانۆ له شاری كه‌ركووكدا نییه و ئه‌وه‌یشی ھه‌بوو، بینای سه‌نته‌ری رۆشنبیریی كه‌ركووكه كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌ھۆی كێشه‌ی سیاسییه‌وه داخراوه.
له‌سه‌ر ھه‌ڵبژاردنی زبڵدانێك بۆ نمایشی شانۆگه‌ریه‌كه‌ی، زانیار جومعه گوتی: "كۆبوونه‌وه‌ی زبڵ و خۆڵ و خاشاك، ئه‌م شاره‌ی ته‌نیوه و كه‌س گرنگی به‌پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه نادات ئه‌مه‌یش له‌كاتێكدایه ھه‌فتانه سێ رۆژ قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆیان راگه‌یاندووه بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بیریان چووه كه ئه‌م خۆڵ و پیسیه‌ی ناوشار ھۆكارێكه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.