Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:46

فراکسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق: گۆڕانکاری بەسەر رێککەوتنەکه‌ی بەغدا و هەرێمدا نەھاتووە

کوردستان TV
100%


 بڕیار وایە كاتژمێر 3 ى پاشنیوەڕۆی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 3 ى 2021، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدات، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا ئەو رێككەوتنەی لە نێوان ھەرێم و بەغدا كراوە، وەكو خۆیەتی و گۆڕانكاریی بەسەردا نەھاتووە، ھەوڵیش دەدرێت پڕۆژەیاسای بودجە لە بەرژەوەندیی كورد تێپەرێندرێت.

د. ڤیان سەبری،سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: ئێمە وەكو كورد خۆمان بۆ كۆبوونەوەی سبه‌ی پەرلەمان ئامادە كردووە و تا ئێستا رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداش وەكو خۆی ماوە و ھیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەھاتووە، جارێش دیار نییە كە باس لەوە دەكرێت لایەنی بەغدا لە رێككەوتنەكە پەشیمان بوونەتەوە.

ده‌شڵێت: گفتوگۆكان بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی بتواندرێت پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێندرێت و ئێمەش ھەوڵ دەدەین لە بەرژەوەندیی كورد بودجە یەكلا بكرێتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.