نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: كاتژمێری چواری ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه 27 ى 3 ى 2021 ، دووەمین کاروانی گەشتی عومرەکاران ئەنجام دەدرێت.
راشيگه‌یاند : گەشتەکە لە فرۆکەخانەی ھەولێرەوە بەرەو شاری جدەی سعودیە دەبێت و لەعومرەکارانی پارێزگای ھەولێر پێک دێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوتیشی: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش ، گەشتی سێ یەمی عومره‌كان ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: گەشتەکان لەچوار چێوەی پلانێکی گونجاوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە جێ بەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکان بەردەوامیان دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.