Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:39

هێمن هه‌ورامی: په‌تای کۆڕۆنام تێپه‌ڕاند

کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ په‌ڕه‌ی ڕه‌سمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: سوپاس بۆ خوا کۆرۆنامان تێپەراند

ڕاشیگه‌یاندووه‌: پاش ئەوەی لە دووھەفتەی رابردوو تووشی کۆرۆنا بووبووم، دەمەوێ بە ھەموو لایەکی رابگەیەنم کە سوپاس بۆ خوای گەورە ئێستا چاکبوومەتەوەو ئەم پەتایەم تێپەڕاند.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندوه‌: لە ناخی دڵمەوە سوپاس و قەدرزانییەکی زۆر زۆرم بۆ ھەموو ئەو ئازیزانەی بە ھەر رێگایەک بووە پەرۆشی خۆیان بۆ تەندروستیم دەربریبوو و لەھەواڵیان پرسیم. ئومێدم وایە ھەموو لایەک پارێزراو بن و کوردستان و جیھان لەم پەتایە رزگاری ببێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.