Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:28

ڕووداوێکی هاتووچۆ له‌ ڕێگای هامڵتۆن ڕوویدا و قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای گشتی چۆمان، دوو کەس برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت.

د. ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کاتژمێر 6ی ئێوارە دوو کەس بەبێ هۆشی گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی چۆمان، کە لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندار بوون، ئافرەتێکی تەمەن 47 ساڵ، لەگەڵ منداڵێکی 18 مانگ، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستی فریاگوزاری، تەندروستی منداڵەکە جێگیر بوو، بەڵام ئافرەتەکە تووشی خوێنبەربوون ببوو، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران کرا.

بەپێی زانیارییەکانی کوردستان تیڤی، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە سنووری ناحیەی قەسرێ، پڕۆسەی مارەبڕینی ئەنجامداوە، لەکاتی گەڕانەوەیان لە نزیک گوندی رێشدوور بەهۆی تیژڕۆیی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ تووشی ئەم ڕووداوە هاتوون. ئەو ئافرەتەی برینداربووە لەگەڵ منداڵەکە، کەسوکاری ئەو هاووڵاتیەن کە ئەو ڕۆژە پڕۆسەی مارەبڕینی ئەنجامداوە، سەرنشینی هەمان ئەو ئۆتۆمبێلە بوون کە بۆ پڕۆسەی مارەبڕین ڕازاوەتەوە.  کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.