له دوو ڕووداوی جیا جیادا دوو كاروانی لۆجیستی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عیراق كرانه ئامانج.
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق ڕایگه‌یاند: كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خێرای دیوانییه بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی لۆجیستی سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌قییه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانی ته‌قینه‌وه‌كه بكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌ی یووسیفییه له باشووری به‌غدا بۆمبێكی چێنراو به كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ر به هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌قییه‌وه‌و زیانی به سێ كامیۆن گه‌یاند بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك بریندار ببیت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.