سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هه‌واڵی گه‌یشتنی كاروانێكی دیكه‌ی ڤاکسینی دژ به كۆرۆنای له به‌غداوه بۆ هه‌رێم راگه‌یاند:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسیوویه‌تی: گەیشتنی کاروانێکی دیکەی ڤاکسینی دژ به كۆڕۆنا لە ڕێگەی حکومەتی فیدڕاڵ بۆ هەرێمی کوردستان بە بڕی 43,800 ژەم جێی خۆشحاڵییە، كه بەپێی سیستمی گرووپەکانی تۆمارکراو دەدرێت.
ئەمە لە چوارچێوەی پلانەکانماندایە بۆ ڕاستەوخۆ دابینکردنی بڕی زیاتر لە ڕێگەی کۆمپانیا بەرهەمهێنهرەکان.
شایه‌نی باسه دوێنێ دكتور سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت یەکەم کاروانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەگاتە عێراق کە بڕەکەی سێسه‌د و سی و شه‌ش هەزار ڤاکسینە و لە ئاژانسی کۆڤاکس نێودەوڵەتییەوە کڕدراوە، بڕی چل و سێ هەزار ڤاکسینی بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت.
راشیدهگهێنێت: ڤاكسینەكە بەریتانییەو لەڕووی تەندروستییەوە ڕێگەپێدراوەو لەگەڵ ڤاكسینی (سینۆفارم) ی چینی جیاوازییەكی ئەوتۆیان نییە.
روونیكرده‌وه كه ئەو ڤاکسینەی دەگاتە هەرێمی کوردستان دوای دەرچوونی بڕیاری رێگەپێدان و سەلامەتی بەکارهێنان بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکان دابەشدەکرێت و دەدرێتە ئەو کەسانەی لەپێشینەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.