باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سەرەخۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی عه‌لی ساڵح قادر ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی عه‌لی ساڵح قادر
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فا و دڵسۆز و ماندونه‌ناسی شۆڕشی شۆڕشی ئه‌یلوول كاكه(عه‌لی ساڵح قادر)مان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شیی خه‌می هه‌موو لایه‌ك ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین گیانی كاكه عه‌لی ساڵح قادر به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
24ـى 3ـى 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.