Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:49

مستەفا کازمی: ھیچ کەسێک ناتوانێ بە چەک ھەڕەشە لە ئاسایشی دەوڵەت بکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، له‌ میانی ئاهه‌نگێكدا كه‌ له‌ سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانان له‌ به‌غدا بۆ ڕێزلێنان له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان سازكرابوو ڕایگه‌یاند: ھیچ کەسێک ناتوانێ بە چەک ھەڕەشە لە ئاسایشی دەوڵەت بکات.

ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ گروپێك به‌ناوی " ڕه‌بعه‌ڵڵا"  نمایشێكی چه‌كدارییان له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی به‌غدا ئه‌نجامدا و له‌ نمایشه‌كه‌شدا داوایانكرد كه‌ به‌ زووترین كات بوودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند بكرێت و نرخی دۆلاریش بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ دۆخی جارانی.

كازمى له‌ باره‌ی نمایشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندووه‌:  ئامانج لەو نمایشە سەربازییەی ئەمڕۆ، تێکدانی دۆخی ئەمنیی و دوورخستنەوەی رۆڵی راستەقینەی عێراقە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.