سه‌میر ھه‌ورامی، گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه به دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
سه‌میر ھه‌ورامی له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق رایگه‌یاندووه كه مادده‌ی 11 له پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021 كه تایبه‌ته به پشكی ھه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه و گوتی: دواخستنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021 له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ھیچ په‌یوه‌ندی به پشكی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه.
سه‌میر ھه‌ورامی ئاشكراشیكردووه كه فراكسیۆنه‌كان له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك مادده‌ی دیكه‌ی نێو پڕۆژه یاسای بوودجه، ناكۆكن كه ھیچ په‌یوه‌ندی به پشكی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه و گوتی: چاوه‌ڕوانی دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و مادده‌یه یان ده‌قه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق كه داوای راده‌ستكردنی 250 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت و 50 له‌سه‌دای داھاتی خاڵه سنوورییه‌كان ده‌كات".
گوته‌بێژی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، تیشكی خسته‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ئێستادا دیار نییه، كه‌ی شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا و گوتی:ھه‌ر كاتێك پێویست بوو، ئه‌وا شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.