Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 06:15

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت:  تا 8ى 4 ى 2021 ، دەوام لەقوتابخانه‌كان راگیرا، جگە لە قۆناغى 12ى ئامادەیى و پەیمانگاکانى سەر بە وەزارەتى پەروردە.

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى پەروەردە بڵاوی كرده‌وه‌: لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا تا (8 ى 4 ى 2021 ،  دەوام لە ناوەندەکانى خوێندن رابگیرێت، جگە لە قۆناغى 12ى ئامادەیى و پەیمانگاکانى سەر بە وەزارەتى پەروه‌ردە.

ده‌قی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تى  په‌روه‌رده‌:

پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی کۆرۆنا لە  رێکكەوتی  ١ ی ٣ ی ٢٠٢١، وە لە کۆبوونەوەی ئەمرۆ پێنج شەممە رێککەوتی ٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١، بەرێزان ( وەزیری پەروەردە و بریکاری وەزارەت و بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان ) ، لەبەر زیادبوونی رێژەی تووشبوون ومردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئاماژە بە هەڵسەنگاندنی تەندروستی، بریاردرا : 

١- جگە لە قۆناغی ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە ( حکومی - ناحکومی )  سەرجەم قۆناغەکانی دیکەی خوێندن دەوام تا رێککەوتی ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١، تەنها بۆ ئەنجامدانی  هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەکانی (٢٠) نمرەی نوسینەکی لە قوتابخانە حکومییەکان و تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرز لە قوتابخانە ناحکومییەکان دەبێت . پاشان لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کۆرۆنا هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخی تەندروستی دەکرێتەوە. 

٢ - هەموو ئەو قوتابخانە حکومیانەی هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم و تاقیکردنەوەی(٢٠) نمرەی نووسینەکیان کردووە دەوامیان   
 تا ٨ی ٤ی ٢٠٢١، رادەگیرێت .

 وەزارەتی پەروەردە 
٢٥ ی ٣ ی ٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.