دوای ئه‌وه‌ی گرووپێك كه خۆی به (ره‌بعه‌ڵڵا) ناساندووه، نمایشێكی چه‌كداری له به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامدا، ھێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی توندیان له شاره‌كه گرته‌به‌ر.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له عێراق بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گرووپێك كه خۆی به ره‌بعه‌ڵڵا ناساندبوو، نماشێكی چه‌كداری له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی به‌غدای پایته‌خت ئه‌نجامداوه كه له میانیدا داوای كردووه، به‌زووترین كات بوودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند بكرێت.
ھاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیاكانی راگه‌یاندووه كه دوای ئه‌نجامدانی نمایشه چه‌كدارییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه، ھێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنی توندیان له به‌غدای پایته‌خت گرتووه‌ته‌به‌ر به تایبه‌تیش له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز و گوتی: له‌ئێستادا ھێزێكی زۆر ئه‌منی له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و باره‌گای نێرده دیپلۆماتییه‌كان له ناوچه‌كه بپارێزن.
میدیاكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه گرووپی"ره‌بعه‌ڵڵا" سه‌ربه حزبوڵڵایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.