به كارهێنهرهكانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان ، گرته ڤیدیۆییه‌كیان بڵاوكرده‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ، دوو فیل له كاتی نمایشی یاری سێرك به‌شه‌ڕ دێن.
رووداوه‌كه، له شاری قازانی روسیا روویداوه ، كاتێ هه‌ردوو فیله‌كه به‌شه‌ڕ دێن یه‌كێك له فیله‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
به‌وهۆیه‌وه ئه‌و ته‌لبه‌نده‌ی كه‌له نێوان شوێنی نمایش و بینه‌ران دانراوه تێك ده‌چێت ، بۆیه ئاماده‌بووان تووشی ترس و دڵه‌راوكێ بوون ، به‌ناچاری و به‌په‌له‌و به‌راكردن له رێره‌وه‌كان ده‌چنه ده‌ره‌وه.
ژێده‌ر- روسیا الیوم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.