ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق رایگه‌یاند كه ستراتیجییه‌ت و پلانی تایبه‌تییان به گۆڕانكاری له شێوازی مامه‌ڵه‌كردن دژبه گرووپه تیرۆریستییه‌كان داناوه.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌ریقی یه‌كه‌م روكن عه‌بدولوه‌ھاب ساعدی ، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه‌كردووه كه ستراتیجییه‌ت و پلانی تایبه‌تییان به گۆڕانكاری له شێوازی مامه‌ڵه‌كردن دژبه گرووپه تیرۆریستییه‌كان داناوه و گوتی: له‌ئێستادا، 100 قهناسبهدهستمان له ناوچه شاخاوییه‌كان به ئامانجی ریشه‌كێشكردنی تیرۆریستانی داعش بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌یش داوی ئه‌وه دێت كه دوێنێ چوارشه‌ممه، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه چه‌كداره‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سول رایگه‌یاندبوو كه له میانی دوو ھه‌فته‌ی رابردوودا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش، 312 ھێرشیان بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش له چیای قه‌ره‌چوغ باشووری رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامداوه و له ئاكامدا، 120 حه‌شارگه خاپووركراون و 27 تیرۆریستی داعش‌یش كوژراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.