ئه‌مڕۆ 25-3-2021 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌كانی سلێمانی به دروشمی (پایته‌ختی رۆشنبیری جوانییه‌كان نمایش ده‌كات) ،چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی رۆشنبیری ده‌ست پێ ده‌كات.
سه‌ره‌تا كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه له ته‌لاری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی پێشانگای كتێب ده‌كاته‌وه ، كه چه‌ندین ناونیشانی جۆراوجۆر له خۆ ده‌گرێت له هه‌مان كاتدا داشكاندن له30% تا 50% بۆ كتێبه‌كان ده‌كرێت.
پێشانگاكه رۆژانی 25ی 3 تا 1-4 له سه‌عات10 ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره له ته‌لاری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،چه‌ندین ده‌زگای ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه به‌شداری ئه‌م پیشانگایهن.
له هه‌مان رۆژدا كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له ته‌لاری هونه‌ر چه‌ندین كۆڕ‌و سیمینار ساز ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.