لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیستودووی قەتەرو لە گڕوپی یەكەمدا، هەڵبژاردەی پۆرتوگال پاڵەوانی جامی یۆرۆی دووهەزاروشازدە بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی ئازەربایجانی میوانی بردەوە.
بههۆی ڕێكارهكانی حكومهتی پۆرتوگال بۆ خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، یاریهكه لهو وڵاته نهكراو بۆ یاریگای ئێلیانز له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا گواسترایهوه، لە خولەكی سیی و شەشدا، ماكسیم مێدڤیدیڤ بەرگریكاری ئازەربایجان تاكە گۆڵی بردنەوەی پۆرتوگالی لە یاریەكە بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركرد.
بەم بردنەوەش پۆرتوگال بووە خاوەنی سێ خاڵ و ئازەربایجانیش لە یەكەم هەنگاوی لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهان شكستی هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.