لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست ودووی قەتەرو لە گڕوپی هەشتەمدا، هەڵبژاردەی كڕواتیا خاوەنی پلەی دووەمی مۆندیالی پێشوو بووە میوانی هەڵبژاردەی سلۆڤینیا، لەم یاریەشداو لەئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو، سلۆڤینیا بە گۆڵێكی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێنا.
لە خولەكی پازدەدا، یاریزان ساندی لۆڤریچ گۆڵێكی بۆ سلۆڤینیا تۆماركرد، سەرەڕای هەوڵی یاریزانانی كڕواتیا بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامی یاری، كەچی ڕووبەڕوو بوونەوەكە وەك خۆی مایەوەو سلۆڤینیا سێ خاڵی بەدەستهێناو كڕواتیاش لە یەكەم هەنگاوی لە پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی دووهەزاروبیستودووی قەتەر شكستی هێنا .
لهپاڵاوتنهکانی ئهوروپا سلۆڤینیا سهرکهوتنی بهسهر کڕواتیا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.