وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه25 ى 3 ى 2021، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3 ی ئه‌مساڵ ده‌كرێت.
دارایی رایدهگهێنێت: ئه‌مرۆ مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌ی 70و 80ی پێشمه‌رگه، وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی و به‌رگری و فریاكه‌وتن، لیوای نه‌وت و ڕه‌گه‌زنامه مووچه ده‌گرن .
هه‌روه‌ها بۆ ڕۆژی شه‌ممه 27 ى 3 ى 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون، كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ، زیندانیانی سیاسی ، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده،دابه‌ش ده‌كرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیدهگهێنێت: له‌ماوه‌ی شه‌ش رۆژدا مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان بە لێبڕینی 21% دابەش ده‌كرێت و پله تایبه‌ته‌كانیش به‌رێژه‌ى 50% ده‌بێت.
خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 3 له‌رۆژانی دابه‌شكردنیدا:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.