باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی كۆبوویه‌وه و تاوتوێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان كرد.
فاتیح یڵدز له په‌یامێكدا كه له‌ڕێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم ئه‌عره‌جی كۆبووه‌ته‌وه.
یڵدز رایگه‌یاندووه: "جه‌ختم له سووربوونی وڵاته‌كه‌مان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ عێراق كرده‌وه كه نه‌ك ته‌نها له‌ڕووی سه‌قامگیریی توركیا به‌ڵكو له‌ڕووی سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه‌ش مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.