Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 09:36

پۆلیسی هه‌ولێر: لەسەر روداوێکى کوشتن 2 ئافره‌ت و پیاوێک دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت؛ کەسێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی "بە ئەنقەست" بە ئۆتۆمبێلەکەى لە کەسێکی دیکەی داوە و کوشتوویەتی.


لە راگەیەنراوێکدا  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هەولێربڵاوی كرده‌وه‌، هێزەکانمان دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، تۆمەتبارێکی دانیشتووی شاوێس بە ناوی (ع. ح. ا) کە لەسەر رێگەی پیرمام "بە ئەنقەست و بە خێراییەکی زۆر هاووڵاتییەکی بەناوی س، ع، ح کردووە بە ژێرەوە و دواتر گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی هەولێر راشیده‌گه‌ێنێت: دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و توانیویانە تۆمەتباری ناوبراو، کە لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتبوو، لە ماوەی کەمتر لە سێ کاتژمێر دەستگیربکەن.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن: كه‌دوو ئافرەتیان بە ناوەکانی (ن. ر. ح) و (ز. ا. ع) بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بەو رووداوە دەستگیرکردووە، هەرسێکیشیان بە مەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی بەرامبەریان، رادەستی دادگا کراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.