شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری عێراق رایده‌گه‌ێنێت، نرخی ئێستای دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیدا زیاده‌ڕۆیی تێدا كراوه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆ نرخی پێشووی كارێكی ئه‌سته‌مه .
ساڵح هاشمی، شاره‌زای بواری ئابووری عێراق به ئاژانسی نیشتمانی عێراقی بۆ هه‌واڵی رایگه‌یاندووه: سیاسه‌تی كاشی بانكی ناوه‌ندی عێراق له گۆڕینی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق ،له‌ئاكامی كه‌می پاره‌ی كاش و گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی بۆ یه‌ده‌گی دراوی بیانی بووه.
هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌ت په‌نای برده به‌ر دابه‌زاندنی نرخی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی،به‌ڵام حكومه‌ت نرخی دیناری زۆر دابه‌زاندو ئه‌مه‌ش ته‌نها كاری كردۆته سه‌ر ئه‌وكه‌سانه‌ی كه داهاتیان سنوورداره.
هه‌روه‌ها ساڵح هاشمی روونیكردۆته‌وه كه له‌ئێستادا كارێكی ئه‌سته‌مه نرخی 100 دۆلار بۆ 120 هه‌زار دینار بگه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هومام شه‌ماع، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: حكومه‌ت نرخی دۆلار بۆ دۆخی جارانی ناگه‌رێنێته‌وه و په‌رله‌مانیش ناتوانێ ده‌ست له‌كاروباری حكومه‌ت وه‌ربدات .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.