جێن ساكی ،گوته‌بێژی كۆشكی سپی، ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له مانگی نیساندا گفتوگۆ دیپلۆماتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق نوێده‌كه‌نه‌وه.
جێن ساكی باسی له‌وه‌شكردووه، به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی نوێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ دیپلۆماتییه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به هه‌لێكی گرنگ بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئه‌منیی، كولتووریی، بازرگانی و هه‌رێمییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ناوبرد.
ساكی باسی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا جه‌خت له تاكه ئامانجی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌كرێته‌وه كه رێگرییكردنه له دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مه‌شق به هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاندووه: "ئه‌مریكا پابه‌نده به سه‌روه‌ری عێراق. به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین تا بتوانین له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ستراتیجیدا له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی ئاینده‌مان گفتوگۆ بكه‌ین"
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.