ئێران بۆ پێدانی ڤیزا به هاووڵاتییانی ههرێمی كوردستان رێنمایی نوێی ڕاگهیاند
ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە بە نیازی گەشتکردنن بۆ ئێران بهوهی كه وەرگرتنی ڤیزا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، هاوكات راشیگهیاند لە ڕۆژی شەممەوە داواکاری وەرگرتنی ڤیزای ئێران دەستپێدەکاتەوە.
ئۆفیسی وەرگرتنی ڤیزای ئێران لە ئاگادارییەکدا ئهوهی خستۆتهڕوو، وەک دەزانن پێشتر لە پارێزگاكانی ههرێمی كوردستان لەکاتی وەرگرتنی ڤیزای ئێران پێویست بوو کەسەکە پشکنینی کۆرۆنا بکات ئەوکات ڤیزای پێدەدرا، بەڵام لەئێستادا گۆڕانکاری کراوە و دەتوانن داواکاری ڤیزای ئێران پێشکەش بکەن بەبێ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا. واتە بۆ وەرگرتنی ڤیزاکە پشکنینی کۆڕۆنا پێویست نیە و دوای وهرگرتنی ڤیزاكه گهشتیار دهتوانێت پشكنینی تێستی كۆرۆنا بكات.
ئاشکراشیکردووە لەڕۆژی شەممەوه رێككهوتی 27ی ئادار داواکاری پێشکەشکردنی ڤیزای ئێران دەستپێدەکاتەوە، هەروەها بۆ سەر مەرز پشکنین پێویستە ئەنجام بدرێت و نابێت 72 کاتژمێر تێپەڕبووبێت بەسەر پشکنینەکەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.