لهراگهێندراوێكدا وهزارهتى خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه: پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە هەرێمى کوردستان (حکومى - تایبەت) لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوو بە پابەندبون بە ساڵنامەى زانکۆیى دەستپێدەکاتەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدهگهێنێت: رۆژى شەمەى داهاتوو کە دەکاتە (27/3/2021) پرۆسەى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بەشێوەیەک زانکۆکان پابەند دەبن بە ساڵنامەى زانکۆی-یان کە لە سەرەتاى ساڵی خوێندنى ئەکادیمى داڕێژراوە.
دهشڵێت: بۆ پاراستنی پرۆسەى خوێندن، وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى بەهۆی بڵاوبونەوەی پەتای جیهانی کۆڤید-19 بڕیاری پەیڕەوکردنی سیستمى خوێندنى ئاوێتەى داوە وەک پێویستیەکى سەردەم و هاوشێوەى زۆربەى زانکۆ بەناوبانگەکانى جیهان، ئەم سیستمە سەرکەوتنى بەرچاوى لە ناوەندەکانى خوێندنی زانکۆ و پەیمانگەکان بەدەستهێناوە. لەو چوارچێوەیەشدا لەگەڵ دەستپێکردنەوەى پرۆسەى خوێندن لەسەرەتاى هەفتەى داهاتوو بە پابەند بون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان پرۆسەى خوێندن بە سیستهمى ئاوێتە بەردەوام دەبێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.