عێراق و ئوردن تاوتوێی ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به به‌ستنی لووتكه‌ی سێقۆڵی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی عێراق و ئوردن و میسریان كرد كه بڕیاره له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.
ئه‌میندارییه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه بیشر هانی خه‌ساونه ،سه‌رۆكوه‌زیرانی ئوردن، پێشوازیی له شاندی هه‌ماهه‌نگی عێراق ئوردن میسر كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاندی وه‌زاری ئوردن ئاماده‌ی بوون، باس له ئاماده‌كارییه‌كانی تایبه‌ت به به‌ستنی لووتكه‌ی سێقۆڵی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی عێراق و ئوردن و میسریان كراوه كه بڕیاره له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌و دۆسیانه كراوه كه له گه‌ڕی گفتوگۆكانی سێقۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
شایانی باسه به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه شاندی ئه‌نجوومه‌نی ھه‌ماھه‌نگی عێراق ئوردن میسر گه‌یشته عه‌ممان –ی پایته‌ختی ئوردن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.