ئایجان عەبدولمەلک، ئەو کچەی لە یەکەم رۆژی جهژنی نەورۆز بە تەقەی خۆشی لەکەمپی دۆمێز لهپارێزگای دهۆک برینداربوو ئهمرۆ چوارشهممه 24 ى 3 ى 2021 گیانی لەدەستدا.
هێمن سلێمان گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند: ئایجان تەمەنی 15 ساڵە و خەڵکی كوردستانی سوریایه و نیشتەجێی کەمپی دۆمیز بوو لە دهۆک، شەوی 20ی 3 ى 2021 بەهۆی تەقەی خۆشییەوە بهبۆنهی جهژنی نهورۆزهوه گولـلەیەک بەر سەری دەکەوێت و بریندار دەبێت.
گوتهبێژی پۆلیسی دهۆك دهشڵێت، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.