لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگه‌یاند، له ئاكامی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی كه له 9ی ئاداری 2021 له زنجیره چیاكانی مه‌خموور باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ ده‌ستی پێكردووه، 312 جار بۆردومانی ئاسمانیی كراوه‌ته‌سه‌ر حه‌شارگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.
لیوا یه‌حیا ره‌سول له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه كه له‌سه‌ر فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان، مسته‌فا كازمی و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ده‌زگای دژه‌تیرۆر، له 19ی ئاداری 2021، ئۆپه‌راسیۆنی "شێری ئاماده‌باش" له زنجیره چیاكانی مه‌خموور (قه‌ره‌چووخ) باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا به ئامانجی راوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ستی پێكرد.
لیوا یه‌حیا ره‌سول ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به هه‌وڵ و تواكانی هه‌واڵگریی و سه‌ربازیی جۆریی ده‌ستی پێكرد و له رێگه‌ی تاكتیكی پێشكه‌وتوو به بڵاوه‌پێكردنی مه‌فره‌زه‌ی قه‌ناس به‌ده‌ست له ده‌روازه‌كانی ئه‌شكه‌وت و حه‌شارگه‌كان له زنجیره چیای مه‌خموور ئه‌نجامدراوه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه هێزه‌كانی ئاسمانیی عێراق و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش پشتیوانی هێزه‌كانی ده‌زگای دژه تیرۆریان كردووه و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، 312جار بۆردمانی ئاسمانییان ئه‌نجامداوه كه له ئاكامیدا 120 ئه‌شكه‌وت و حه‌شارگه‌ی رێكخراوه‌كه خاپوور كراون.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، لیوا یه‌حیا ره‌سول ئاشكرای كردووه كه له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی ئه‌منیی و پێشمه‌رگه به‌رێوه‌چووه و 14رۆژی خایاندووه، 27 تیرۆریستی داعش كه راسته‌وخۆ ده‌ستنیشان كرابوون كوژران و هێشتا ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی دیكه نه‌زانراوه كه له‌ژێر تاشه به‌رده‌كانی زنجیره چیاكه‌دا ماون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.