Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:26

له‌ هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمى پێشوازیکردن له‌‌ ته‌رمى پرۆفیسۆر (د.کەمال مەزهەر) به‌ڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


دوای ئەوەی شەوی رابردوو، تەرمی پرۆفیسۆر د.کەمال مەزهەر لە ئەڵمانیاوە بە فڕۆکەیەکی تایبەت بەرەو خاکی هەرێمی کوردستان گەڕێنرایەوە و لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و وەزیری رۆشنبیری و  ڕاوێژکاری سەرۆکی ھەرێم و بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری پێشوازی لێکرا. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.3.24، بە ئامادەبوونی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و وەزیری ڕۆشنبیری و وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حکوومی و کەسوکار و هاوڕێ و قوتابییانی کۆچکردوو، ڕێوڕه‌سمى فەرمی پێشوازیكردن له‌ ته‌رمى پرۆفیسۆر (د.کەمال مەزهەر) له‌ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هه‌ولێر بەڕێوەچوو.
لەڕێورەسمەکەدا، ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی پێشکێش کرد و ڕایگەیاند: " د. کەمال مەزهەر زۆر لێکۆڵینەوەی گرنگ و بەهاداری لەسەر مێژووی گەلی کورد و ناوچەکە نووسیوە، زانایەک بوو لە بواری مێژووی کوردستان و ناوچەکەدا، زەحمەتێکی زۆری کێشا و شەونخونییەکی زۆری کرد بۆ ئەوەی راستییەکانی مێژووی کورد و کوردستان و ناوچەکە لە هەزاران بەڵگەنامەدا دەربهێنێت و رووداوەکان پێکەوە گرێبدات و مێژووی کوردستان رۆشن بکاتەوە."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان  گوتیشی "د. کەمال مەزهەر خاوەنی دەیان لێکۆڵینەوە و کتێبە لەسەر مێژووی کوردستان، سەرپەرشتی سەدان لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە بواری مێژوودا کردووە و لە زانکۆکانی عێراق وانەی داوەتە هەزاران قوتابی، د. کەمال مەزهەر لەدایکبووی کەرکووک بوو، کەرکووکی بوونیش ئاسان نییە، چونکە بەداخەوە کەرکووکی بوون بە درێژای دەیان ساڵی رابردوو واتە ژیانێکی سەخت." 
پاشان تەرمی خولێخۆشبوو پرۆفیسۆر (د.کەمال مەزهەر)، بەرە و شاری سلێمانی بۆ دوا ئارامگای خۆی لە گردی سەیوان بەڕێکرا.

11


 

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.