پۆلیسێكی كورد له كه‌ركوك ده‌كوژرێت و دواتریش خانووه‌كه‌ی ده‌سووتێندرێت.
شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی شۆریجه‌ی شاری كه‌ركوك پۆلیسێكی كورد به پله‌ی مفه‌وه‌ز له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك به‌ناوی ( ئامانج سه‌لام شوانی ) له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی رايگه‌یاند: لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه و كاره‌كه به هۆی كێشه‌ی كۆمهڵایتییهوه بووه، نه‌ك كرده‌ی تیرۆرستی .
هاوكات بنكه‌ی پۆلیسی ئازادی راشگه‌یاند كه كوژراوه‌كه خاوه‌نی 2 خێزانه و 7 منداڵی هه‌یه، دوای كوشتنیشی، بكوژه‌كان خانووه‌كه‌یان سووتاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.