ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 24 ى 3 ى 2021، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو کردەوە .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه رایده‌گێنێت: ئەمڕۆ له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له هه‌ولێر و سلێمانى ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له دهۆكیش ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، هه‌ندێك جاریش له پارێزگاكه لێزمه‌باران ده‌بارێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك نمه‌باران هه‌یه.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: سبەی پێنجشه‌ممه 25 ى 3 ى 2021، له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان نیمچه‌هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك نمه‌باران هه‌یه، له دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینى نمه‌بارانى پچڕپچڕ، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: پله‌ی گه‌رمای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مرۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 20 پله ، دهۆك 22 پله ، سلێمانی 19 پله ، كه‌ركوك 22 پله .
سبه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر 18 پله ، دهۆك 20 پله ، سلێمانی 17 پله ، كه‌ركوك 20 پله .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.