سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا له كاتی ئه‌ركی سه‌ربازیی له پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق تێكشكا.
سه‌رچاوه‌كه كه ئه‌فسه‌رێك بوو به پله‌ی ملازم له پۆلیسی پارێزگای نه‌ینه‌وا و نه‌یویست ناوی ئاشكر بكرێت, رايگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی سه‌ربه سوپای ئه‌مریكا له كاتی ئه‌ركی سه‌ربازیی له گوندی حاوی ته‌ل شه‌عیر سه‌ربه ناحیه‌ی گه‌یاره باشووری شاری مووسڵ ناوه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا، تێكشكا.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، تێكشكانی فڕۆكه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بووه و به‌هۆیه‌وه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
ئه‌فسه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه دوای رووداوه‌كه، هێزێكی ئه‌منیی و سه‌ربازیی گه‌یشتنه ناوچه‌كه.
تاوه‌كو ئێستا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی لایه‌ن سوپای ئه‌مریكا و حكوومه‌تی عێراق له‌مباره‌یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.