ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیان رایدهگهیهنن: زەردەشتییەکان هێرشکردنە سەر لایەن و کەسایەتییەکان رەتدەکەنەوە و یەکتر قبوڵکردن و پێکەوەژیان بنەمای سەرەکییانە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ، ئەنجومەنی باڵای زەردەشتیان رایدهگهیهنن: کەسێک بەناوی لوقمان حاجی کەریم ئەوە چەندینجارە بەناوی زەردەشتیانەوە بەناڕەوا هێرشدەکاتەسەر لایەن و کەسایەتییەکان، ئێمەی زەردەشتی دژی ئەو جۆرە هەڵسوکەوتە نەشیاوەین، چونکە یەکێک لەفەلسەفە سەرەکییەکانی دینی (مەزد یەسنا) زەردەشتی یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیانە، بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئازادی و سەرفرازی و بەختەوەری بۆ هەموو مرۆڤەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.