په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق داوا ده‌كات نرخی 100 دۆلار له‌به‌رامبه‌ر 119 هه‌زار دیناردا بێت و نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراقیش ده‌ڵێت: نرخی دۆلار هه‌روه‌كو خۆی ده‌مێنێ و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایێت.
محه‌مه‌د سه‌هیود،په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق داوا ده‌كات حكومه‌ت به‌په‌له نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقیدا داببه‌زێنێت.
سه‌هیود له راگه‌یه‌نراوێكی رۆژنامه‌وانیدا روونیكردۆته‌وه كه به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار ته‌نها زیانی له هاووڵاتی ئاسایی داوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پێویسته نرخی دۆلار له 145 هه‌زار دیناره‌وه بكرێته 119 هه‌زار دینار.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه موئه‌ید لامی، نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق له‌تویتێكدا ده‌ڵێت: به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی گه‌یشتۆته لای من ، نرخی دۆلار هه‌روه‌كو خۆی ده‌مێنێ و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.