شێروان خالید گوتەبێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزانی سۆران بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سێشه‌ممه بەهۆی تەقینی بوتڵیغاز لە سنووری ناحیەی دیانا ئافره‌تێك سوتا.
ڕاشیگه‌یاند:ئافره‌ته‌كه ناوی " د.س.ق" و له دایكبووی ساڵی 1992یه و خه‌ڵكی گوندی مەجیداوەیه، ئه‌مڕۆ به‌هۆی ته‌قینی بوتڵی غازه‌وه به ڕێژه‌ی %50 سوتاوه و له‌سه‌ر سووتانه‌كه‌شی سكاڵای تۆمار نه‌كردووه.
شێروان خالید گوتیشی: له‌ڕێگای كوردستان تیڤییه‌وه داوا له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه رێنمایی و پڕۆگرامی هۆشیاری بدرێت به خانمان له چۆنییه‌تی دانان و به‌كارهێنانی غاز له ماڵه‌كانیان، كه زۆر جار هاووڵاتی بوتڵی غاز له ژووره‌وه داده‌نێن و به‌هۆی گه‌رمبوون و نزیكی له ئاگر كاره‌ساتی له‌و جۆره ڕوو ده‌ده‌ن.
ئا/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.